مەلا سەعيد ئاوماڵی
ناوی تەواوی(سەعيد مەلا سولێمان عەبدوڵلا محەمەد مەلا سولێمانی گەورە)يە، ساڵی 1910 لە گوندی ئاوماڵی ناحيەی #سێگردکان# هاتۆتە ژيانەوە، لەتەمەنی 7ساڵيەوە لە حوجرەکەی باوکی مەلا سولێمان دەست دەکات بەخوێندنی ئاينی دەکات، دواتر دەچێتە شارەکانی تر بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن، لەلای ئه و مامۆستايانە فەقێ بووە، لە #سلێمانی# مەلا عەبدوڵلا چروستانی و لە #کەرکووک# مامۆستا ئەحمەدی فورقان و لە #کۆيە# مەلای گەورەی کۆيە، ساڵی 1933مەلای گەورەی کۆيە مۆڵەتی مەلايەتی پێبەخشيووە، مەلا گەورە لە مۆڵەتەکەدا نازناوی(محەمەد مەلا سەعيد)ی پێدەدات، مەلای گەورە ووتويەتی(سێ فەقێی بەڕاستيم هەيە ئەوانيش مەلا ئەبوبەکری کۆيی وسەعيد ئاوماڵی وقادری کانی دەربەندی)ن.
دوو جار(حەجی)کردووە ساڵی 1952و1963، نزيکەی(20)ساڵ کاری مەلايەتی لە گوندەکانی کوردستان کردووە وەک لە(بەردەسپی وئۆمەر گومبەت وبانەمورد وقەشقە وگەڵۆزی)لەماوەی نێوان(1933-1976) بەبەردەوامی حوجرەکەی فەقێ و سوختيەی هەبووە لە هەموو گوندەکانی کە مەلايەتی لێ کردووە، ساڵی 1977دەچێتە شاری هەولێر و لەگەرەکی کۆماری نيشتەجێ دەبێت، لە تەمەنی(70)ساڵيدا لە9-4-1980دەچێتە بەر دڵۆڤانی خودای گەوره و لە گۆڕستانی شێخ مەعروف لەباداوەی شاری هەولێر بەخاک سپێردراوە، بڕوانە(#سێگردکان و سێبەرنشينەکانی#) لاپەڕە185-190.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,078
Ваше мнение о предмете!