حەرەس قەومی یەکەم میلشیای فاشیستی لە ئێراق
ڕزگار عومەر
لە کۆتایی پەنجاکان، حیزبی بەعس بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی حیزبە ڕاستڕەوەکانی دونیا، بە تایبەتی ئەزموونی نازیزم لە ئەڵمانیا میلشیایەکی چەکداری درووست کرد بۆ ئەوەی بتوانێ پێ بگاتە دەسەڵاتی خۆی و نەیارەکانی پێ لە ناوببات، ئەندمانی حەرەس قەومی لەسەر قۆڵی خۆیان کوورتکراوەی حەرەس قەومی یان دادەنا و وەکوو لە وێنەکە دیارە دەیانووسی (ح. ق) ، ئەم میلشیایە لە کۆدەتا دژ بە عەبدولکەریم قاسم و لە سەرکوت کردن و کۆمەڵکوژی نەوەی یەکەمی کۆمۆنیستەکانی ئێراق شیوعییەکان ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان هەبوو.
سەرەتا بە شانەی بچووک، مەشقی سەربازییان لە سووریا دەست پێکرد کە ئەو دەمە سووریا و میسر وەکوو دەوڵەتێکی یەکگرتوو لەژێر دەسەڵاتدارێتی جەمال عەبدولناسر بوون. جەمال عەبدولناسر کاری بۆ ڕوخاندنی عەبدولکەریم قاسم دەکرد، بۆیە پشتگیری دامەزراندنی ئەم میلشیایە کرد و چونکە دەیویست ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی ئێراق بەعسییەکان و ناسریەکان بێنە سەرحوکم و ڕۆڵی ئیقلیمی خۆی زیاتر بکات، ئەو چەکانەی کە حەرەس قەومی لە کۆدەتای دژ بە عەبدولکەریم قاسم بەکاریان هێنا هەمووی لەلایەن میسرەوە لە ڕێگەی سووریا بەسەر حەرەس قەومی دابەش کرابوو.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,668
Ваше мнение о предмете!