بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،265 کەس لەنوێنەرانی پەڕلەمانی ئەورووپا لەبەیانییەیەکی هاوبەش پێشێلکاری مافی مرۆڤیان لەئێراندا مەحکووم کردوخوازیاری پێکهێنانی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوە لەهەمبەر کوشتنی زیندانیانی سیاسێ،ڕادەستکردنی خوڵقێنەرانی جینایەتی دژبە مرۆڤایەتی بەدادگای نێودەوڵەتی وخستنی سپای پاسداران لەنێو لێستەی ڕەشەوە.
نوێنەرانی واژۆکار بەدەربڕینی دڵگرانی وپەرۆشی لەڕێژەی هەرەزۆری ئێعدامەکان لەئێران جەختایان کردەوە کەپترلە300کەس لەیەکەم خولی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی ئێعدام کراون.
ئەم بەیانییە ئاماژەی بەڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کرد کە کوتوویەتی ئێران بەتەنیایی،55 لەسەدی ئێعدامەکانی بەناو ی خۆیەوە تۆمار کردووە لەجیهاندا لەساڵی 2016دا.
هەنووکە ئێران زۆرترین ئێعدامەکان لەهەموو جیهاندا جێبەجێ دەکات.هەروەها ئێران خاوەنی پلەی یەکەمی لەئێعدامی زیندانیان سیاسی هەیە کەلەکاتی دەسبەسەری تەمەنیان خوار 18ساڵ بووە.
دەقی بەیانییەکە ئاماژە دەداتە لێدوانەکانی ئاشکرای ڕۆحانی کەلە تلەڤزیۆنی ئێرانەوە بڵاوکرابوویەوە،کەلەوا ڕۆحانی ئێعدامەکانی بەیاسایەکی گونجاو یاسای خودا شوبهاندبوو.لەبەشێک لەبەیانییەکەدا داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە کەپێش بەدرێژەی جینایەتەکانی ئێران لەعێراق وسوریا بگرن.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی ڕوون وبەردەوام پێشێلکاری مافی مرۆڤی کردووە بە یاسا وتابەئێستە سەدان کەسی ئێعدام وڕێژەیەکی زۆریشی بەزیندانی درێژخایەن مەحکووم کردووە.
http://www.kmmk.info/ku/7325
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-06-2017