ئەم ساڵ لە سنوری پارێزگای #هەولێر# شەش کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی مین و تەقەمەنی کە سێ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەندامی جەستەیان لەدەستداوە.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کار و کاروباری مین لە هەولێر، باسی لەوەشکرد، بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی دژ بە #داعش# نەتوانراوە تیمەکانی پاکرکردنەوەی کێڵگەکانی مین خێراتربکرێن و بەشێکی زۆری کۆمپانیا و ئەندازیاری هەڵگرتنەوەی مین-یش له و ناوچانە کار دەکەن کە لە داعش پاکراونەتەوە.
#بناری چیای کۆدۆ# دەکەوێتە دەڤەری باڵەکایەتی لە سنوری شارەدێی #حاجی ئۆمەران#ی سەر بە شارۆچکەی #چۆمان# لە پارێزگای هەولێر، کە بەشێکی زۆری ڕووبەری ئه و ناوچەیە بە کێلگەی مین چێنراون لە شەڕی هەشت ساڵەی عێراق – ئیران-دا.
01-07-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,922