نه #کۆراو#ان بکە بە ڕەز، نە ناکەسان بکە به کەس
کۆراو واتە واتە کوێرە ئاو ئه و کانی و کارێز و سەرچاوانە دەگرێتەوە کە پشت بەساڵێکی زەنەباران دەبەستێت و ئەگەرنا ساڵێک باران کەم بوو ئەوا کانی وسەرچاوە ئاوييەکە کوێر دەبێتەوە و وشک دەبێت، ناکەس-يش جێگەی متمانە نيە تا ئەوکاتەی هەبووی يان کارێکی پێتە بەکوسکێشی و مەرايی و زمان لوسيەوە لێت نزيک دەبێتەوە کە کاری پێت نەما ئيتر نات ناسێت، بۆيە جوتيارانی کورد بە ئەزمونی خۆيان بۆيان دەرکەوتووە ئەو(رەز)ەی لەبەر سەرچاوەی کوێرئاوان بکرێت جێگای متمانە نيە و لە دەرفەتێکی وشکە ساڵی هەموو ڕەنجت بەفيڕۆ دەروات و ڕەزەکە وشک دەبێت و ڕەنجەڕۆ دەبيت، ناکەسيش کە پێويستت پێيەتی ئه و ناتناسێ بۆيە وتراوە: نەکۆراوان بکە بەرەز، نەناکەسان بکە بە کەس.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,894
Ваше мнение о предмете!