لە ساڵی 1922 لە شاری #ئورفا#ی #باکووری کوردستان# لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە، بنەماڵەکەیان لە وڵاتی #ئەرمینیا#وە هاتوونەتە باکووری کوردستان.
بنەماڵەکەیان لە ڕۆژی زیندەبەچاڵەکانی ئەرمیینیەکان، وەکوو کۆچبەرێک لە تورکیاوە لەگەڵ ئاوی فورات کۆچیان کردووە بەرەو خوار لە ڕێگەی #ڕۆژاوای کوردستان#ەوە هاتوونەتە #ئێراق# لە شاری #بەغدا# نیشتەجێ دەبن، پاشان دەچنە شاری #کەرکووک# تا سەفەرکردنی بۆ هۆڵەندا ساڵی 1999 هەر لە کەرکووک دەبێت.
ڕۆژی 05-05-2017 لە وڵاتی هۆڵەندا، کە ساڵیادی ڕۆژی ئازادی هۆڵەندای دەکرد لە نەخۆشخانەی بێرخن ئۆپ زووم لە ڕۆژاوای هۆڵەندا کۆچی دوایی دەکات. لە شاری ڕۆزنداڵ لەگەڵ ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی و ئەرمەنی و هاووڵاتییانی هۆڵەندی و ناسیارەکانی بۆ دواجار بە خاک سپێردراوە.
-شۆڤێری تایبەتی ماڵی #شێخ مەحمودی حەفید# بووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,741
Ваше мнение о предмете!