#کوڕی بن چارۆگەيە#
ئيديۆمێکە بۆ پياوێک يان کوڕێک بەکاردەهێنرێت کە قۆناغی هەرزەکاری و مناڵی بڕی بێت بەڵام هێشتا نەبوو بێت بە خاوەنی بڕيار و پەيمانی خۆی، بۆ هەموو کارێک، هەڵوێستێک، پەيمانێک، هەڵوەستەی هەيە و دوو دڵ و ڕاڕايە، يان دەگەڕێتەوە بۆ دايکی وتراویشە ( #لەگەڵ دایک گەورە بووە# ) ، هەڵبەت ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە ژێر چارۆگەی دايکی پەروەردە بووە و تێکەڵی کۆمەڵگا و کۆر و کوبونەوە گشتيەکانی کۆمەڵگا کەم يان هەر نەبووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 747
Ваше мнение о предмете!