گەورەترین فێستیڤاڵی ترێی ئێران بە بەشداری 31 پارێزگا لە سەرانسەری ئێران لە شاری #ورمێ#ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بەرێوەدەچێت.
لەم فێستیڤاڵە کە تا هەفتەیەکی دیکە لە گوندی گەشتیاریی چیچستی ورمێ بەردەوامە، زۆرترین جۆرەکانی ترێی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران نمایش دەکرێت و هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر چواری پاش نیوەرۆ بۆ دوانزەی شه و بەردەوامە.
لەگەڵ نمایشکردنی دەیان جۆر ترێی ئاویی و دەیمی، چەندین جۆر دۆشاو و شیرینی کە لە ترێ دروست دەکرێن، نمایش دەکرێت. لە بەشێک لەم فێستیڤاڵە بەرهەمە دەستییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێران نمایش دەکرێت.
رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 50 جۆر ترێی هەیە و ورمێ بە پایتەختی ترێی ڕۆژهەڵات و ئێران ناسراوە. [1]
ماڵپەڕی باسنیوز: 12-08-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,732