شارێکە دەکەوێتە نزیک سنووری باکوورری کوردستان لەگەڵ #ڕۆژاوای کوردستان#، ناوچەیەکی دەشتایی بە پیتە درێژەی دەشتەکانی شەنگارە لە باشووری کوردستان و #نسێبین# و #حەڕڕان# لە #باکووری کوردستان#، هەر وەکوو درێژەی دەشتەکانی سەرووە –#قامیشلۆ# و #دێریک#- بەسەر چاوەکانی #خابوور#دا دەڕوانێ، ڕۆڵی گرنگی لە زۆربەی سەردەم و چاخە مێژووییەکاندا هەبووە، ئەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری مێژوویی بەناوبانگی تیادایە، هەروەکوو سەرچاوەی ئاوی ناوداربە شیرینی و گەرم و کانزایی و تیژرەو بەناویدا تێدەپەڕێ و ئاوی ژێر زەوی زۆری هەیە. زەوییەکەی بە زەوییەکی بە پیت و بەرەکەت و لەبار بۆ کاری کشتوکالڕ دەناسرێت، کە زۆرینەیان بەهۆی ڕووباری خابوورەوە ئاو دەدرێ. ئەم شارە لە سەردەمی میتانییەکان پێی وتراوە (سا کانی) و لە تەوراتیشدا بە (غوزانا) ناوی هاتووە و عەرەبیش پێیان وتووە (رس العین).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 11,141