وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، 17 هەزا کەس لە ئاوارەبووەکانی دەشتی نەینەوا گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ شەممە 19-8-2017 دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، نووسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پێشوازی لە 17 هەزار ئاوارە کردووە کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە قەزای حەمدانییە و ناحیەکانی #بەرتەلە#، #باشیک# و نەمروود.
دەرباز محەممەد ئاماژەی بەوە کردووە، بەراورد بە سنوورەکە، ژمارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان زۆر کەمن، بەڵام ئەوە سەرتایەکی باشە و وەزارەت هانی خەڵک دەدات و هاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر بگەڕێنەوە سنوورەکە.[1]
19-08-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,136