بەرێوەبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ئەمساڵدا 150 پزیشک لە شاری سلێمانی کەمی کردووە و مۆڵەتی بی موچەیان وەرگرتووە و دەشڵێت، بۆیەحەقە هەمووکەس بزانێت پزیشک ئامێرو دەرمان نییە بەفەرمانی من دابین بکرێت.
دکتۆر میران بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانیان کردم وبەنوسراوی فەرمی کەدەربەندیخان کێشەی کەمی پزیشکیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد منیش بە ڕەسمی وەڵامم دانەوە کە کە ساڵی 2016 – 2017دا 150 پزیشک لەشاری سلێمانی کەمی کردووە لە دەوامی فەرمی نەخۆشخانەکان بەهۆی مۆڵەتی بێ مووچەو دابڕان لەسەرکار.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، بۆیەحەقە هەمووکەس بزانێت پزیشک ئامێرو دەرمان نییە بەفەرمانی من دابین بکرێت.[1]
27-08-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,345
Ваше мнение о предмете!