بەرێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی #مادە هۆشبەرەکان#ی #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 34 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
عەقید فاروق عەبدولکەریم، بەرێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی کەرکووک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیسی کەرکووک لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 34 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە بەمادەی جیاواز سزادراون.
وتیشی، لە 23ی ئابی ئەمساڵدا یەکێک لە ترسناکترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد، کە چوار کیلۆ مادەی کریستاڵ و هیرۆینی لە سنوری کەرکووک حەشاردابوو.
لەدواین کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی کە بە سەرپەرشتی پارێزگاری کەرکووک لە 28ی ئابی ئەمساڵدا بەرێوەچوو، دەزگا ئەمنیەکان پلانەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە سنوری شارەکە بەسەرکەوتوو دانا، هەرچەندە هەڵمەتەکانیان بۆ بنبرکردنی بەردەوامە.[1]
03-09-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,863