ڕۆژی پێنجشەممە 21ی9ی2017، بەڕێز #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ئێمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەییشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ یەکپارچەیی عێراق و مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا خستەڕوو و داواشی کرد #ڕیفراندۆم# دوابخرێت.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.
21-09-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,583