بە پێی وێنە و هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە بەرەبەری کرانەوەی قوتابخانەکان و سەرەتای ساڵی نوێ خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دۆخی بینا و وانەکانی زۆرێک لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپیدایە.
بە گوێرەی وێنەو هەواڵەکە گوندی 500 ماڵەی باشماخ سەربە شاری دێولانی ناوچەی لیلاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خاوەنی یەک قوتابخانەیە و مەرجەکانی تەندروستی و پاک و خاوێنی بە قوتابخانەو ئاودەستەکانەوە دیار نییە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەش کە منداڵان بۆ ئاوی خواردنەوەش دەبێت هەر لەو ئاودەستانە کەڵک وەردەگرن و دیارە بەو حاڵەوە ئەگەری سەرهەڵدانی جۆرەکانی نەخۆشین چەندە چاوەڕێی منداڵان دەکات و نەبونی ئاودەستی پاک و خاوێن بەتایبەت بۆ کچان خوڵقێنەری کام نەخۆشینی نەبیستراو و نەدیتراو دەبن.
گۆندی باشماخ سەربەشاری دێولان لە پارێزگای #سنه#، بە پێی سەرژمێری ساڵی 1385ی هەتاوی نزیک بە دوو هەزار دانیشتووی هەیە.
22-09-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,294
Ваше мнение о предмете!