$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی 20ی ئەیلول لە #ئامەد# ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، 10 هەزار سەربازی تورک بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی 23ی مانگ کۆتاییهات، ڕۆژی 22ی مانگ گەریلاکانمان لە #لیجە#ی سەربە ئامەد یەکینەیەکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لە هەمان شوێن چالاکییەکی دیکە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- ئێران دەروازەی نێودەوڵەتی #حاجی ئۆمەران#ی بەڕووی باشووری کوردستان داخست.[1]
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#، ئاشکرایدەکات #پارتی# و یەکێتی خەریکی داڕشتنەوە و ڕێککەوتنن لەسەر نەخشەڕێگەیەک لەبارەی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند، پشتیوانی ئەم #ڕیفراندۆم#ەی هەرێمی کوردستان ناکەن، دەشڵێت بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق. [2]
- گرووپی ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە گشتپرسی باشووری کوردستان بە باشی و ئەرێنیان زانی و دەڵێن ئێمە پشتگیری لە ڕای خەڵک و مافی چارەی خۆنووسین دەکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا بەریتانیا هاوپەیمان و دۆستی کوردە.[4]
- نووسینگەی فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەک دەکات ئارامبن و دان بەخۆدا بگرن. بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات پابەندبوونی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاشتییانە نوێبکەنەوە.[4]
- پەرلەمانتارێکی عەرەب داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، ئه و پەرلەمانتارە کوردانە دەربکرێن کە بەشدارییان لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمدا کردووە، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: ناتوانن ئه و کارە بکەن، ئەگەر زۆریان پێخۆش نییە، ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا.[5]
- شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە، “ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆو وێنە لەتۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە تایبەت بەساختەکاری لەکاتی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکی ڕاستی لەسەر ئه و ساختەکاریە دەست کۆمسیۆن نەکەوتوه و ئێمەش بەداواچون دەکەین لەوبارەیەوە”.[6]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، کێشەی سەرەکی بارزانی ئەوەیە خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە دەشڵێت، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن بۆ دەستێوەردانی سەربازی.[2]
- لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە چەکدارانی #داعش# هێرشێکی فراوانیان دەستپێکردووە بۆ سەر سەنگەرەکانی #حەشدی شەعبی# لەنزیک زەرگە لە #خورماتوو#.[2]
- #مەسعود بارزانی# ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە لە ئێستاوە ئامادەی گفتوگۆی جددین بۆ چارەسەر کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تەئکیدیش دەکەینەوە کە ئێمە بژاردەی ئاشتیمان لەگەڵ هەموو لایەک هەڵبژاردووە.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی #داعش# بەمەبەستی تێکشکاندنی گەمارۆی سەریان لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، هێڕشیان کردە سەر خاڵەکانی شەڕڤانان، بەڵام شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند.[3]