هاوینەهەواری هەیبەت سوڵتان دەکەوێتە قەت پاڵی زنجیرە چیایەک لە شارۆچکەی #کۆیە#، کەخەڵکانێکی زۆر ڕووی تێدەکەن و ئەم چیایە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و سروشتەجوانەکەی و بوونی کانییەکی زۆر تێیدا لەوەرزی بەهاراندا، وایکردوە ببێتە شوێنێکی گەشتیاریی.
هەیبەت سوڵتان دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆیە بە دووری (3کم) وە بە دووری (73) کم لە ناوەندی شاری هەولێر دوورە، بەرزی ئەم چیایە (1260)مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە پاڵ مەزارگەی هەیبەت سوڵتان خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن بە درێژای ساڵ بۆ پارانەوه و ئاوات خواستن.
#ڕەهبەر سەید برایم# نوسەرو ڕووناکبیر دەڵێت: هەیبەت سوڵتان چەندین کانی و ئەشکەوتی تێدایە چەندن جەنگی ئیسلام لەم شوێنە ڕوویداوە هەندێک بۆچونی جیاهەیە
مامۆستا #عوسمان مستەفا# مێژوونوس دەڵێت: ناوی هەیبەت سوڵتان بەمانای خوای با دێت هەندێک دەڵێن خوشک و بران زۆربەی لەمێژوونووسان دەڵێن بەمانەی هەیبارێت واتە ئەم شوێنە بەدرێژایی ساڵ بای دێت.
گۆڕەکەی هەیبەت سوڵتان درێژیەکەی 4 مەترە لە گومەزێک پێکهاتووە مێژووەکەی تاکو ئێستا دیار نییە.
ئەم چیایە بەناوی هەیبەت سوڵتانەوە کراوە چەندین ناوی خوشک و برا ناویان نراوە هەیبەت سوڵتان.
سەرچاوە: ماڵپەڕی pukmedia.com