لەکاژێر 8ی بەیانی، سوپای عێراق وهێزەکانی #حەشدی شەعبی# کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بە چەکی ئەمریکی، هێرشێکی بێپاساو و فرە بەرەیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی سەرەکی #کەرکووک# - #هەولێر# و دوو بەرە لە ئاڵتون کۆپریش ناسراو بە #پردێ#، لە ڕۆژئاوای ڕێگەی دوبز-هەولێر ناوچەکانی نزیک لە ڕۆژهەڵاتیی گوندی قەرەباخ. ئامانجیان چوونەناو قوشتەپە بوو لە باشووری هەولێر.
لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا پێشمەرگە ئازایانە بەرگری لە کوردستان کرد. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان پیشانی دەدەن کە هێزەکانی پێشمەرگە 10 هامەری ئەمریکی و 2 تانک، لەناویاندا تانکی ئێم1 ئەبرامز-یان تێکشکاندووە.
ئەم چەکانە درابوون بە عێراق بۆ شەڕی داعش و ئیستاش لەلایەن سوپای عێراق وهێزەکانی حەشدی شەعبییەوە دژ بە گەلی کوردستان بەکاربران.
هێرشەکە لەدوای هەڵمەتێکی گەورە بۆسەر باشووری کەرکووک لە 16ی ئەکتۆبەر دێت. تەنها لە 5 ڕۆژدا، هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لانیکەم 3 لە ئارامترین پارێزگاکانی وڵاتیان ناسەقامگیرکرد.
لانیکەم 100 هەزار کەس ئاوارەبوون بۆ هەولێر و سلێمانی کە پێویستییان بە خوارد و سەرپەنا هەیە.
حەشدی شەعبی زیانی بە سەدان موڵکوماڵی هاووڵاتییانی کورد و تورکمان لە کەرکووک و دوزخورماتوو و خانەقین گەیاندووە و تاڵانی کردوون و ترسی لەلای دانیشتووانی ناوچەکە درووستکردووە.
لە خانەقین، حەشدی شەعبی تەقەی لەو خۆپیشاندەرانە کرد کە بە ئاشتییانە داوای دەرچوونی ئەوانی لە ناوچە کوردییەکان دەکرد و ژمارەیەکی زۆری کوشت و بریندار کرد.
زانیارییە هەواڵگرییەکانمان پشت ڕاستی دەکەنەوە کە ئەم هێزە پاڵپشتیکراوانەی ئێران کە لەبری ئەو وڵاتە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەی دژ بە پێشمەرگە لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە کردووە، بریتین لە:
عەسائبی ئەهلی حەق.
سوپای بەدر.
کەتائبی حزبوڵڵا.
فیرقەی عەبباس.
لیوای عەلی ئەکبەر.
سەرایای خوراسانی.
بەتالیۆنەکانی ئیمام عەلی.
بێدەنگی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی عێراق ووڵاتانی دراوسێی هانداوە تاوەکو هێرش بکەنە سەر کوردستان. سوپا کە بۆ بەرگریکردن لە گەڵ بونیادنراوە، ئەمڕۆ بۆ هێرشکردنەسەر گەلی کوردستان بەکاربراوە. هێرشە بەردەوامەکانی عێراق ترسی ڕەوای کرد سەبارەت بە داهاتوومان لەم وڵاتەدا پشتڕاست دەکەنەوە.
دەبێت ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستتێوەردان بکات وهێرشە سەربازییە دوژمنکارەکانی عێراق سەرکۆنە بکات.
هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە پاراستنی گەلان و بەرژەوەندییەکانی. ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارەتییە عێراقییەکان دەکەین بۆ دەستبەجی وەستاندنی توندوتیژییە شەڕئەنگێزییەکانی دژ بە گەلی کوردستان و هەموو هێزەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێنێتەوە.
20-10-2017