پرۆژەیەک بۆ دامەزراندنی بەرەی ئینقازی نیشتیمانی
1) ناو:
بەرەی ئینقاز (رزگار)ی نیشتیمانی
2) ئامانج:
دامەزراندنی حکومەتی ئینقازی نیشتیمانی و ڕێگرتن لە داگیرکاری هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەری و شکۆمەندی خاک و خەڵکی کوردستان.
3) زەرورەتی بەرەی ئینقازی نیشتیمانی:
ا) بەرپرسیارێتی مێژوویی
کوردستان لەبەردەم وەرچەرخان و هەرەسێکی مێژوویی مەترسیداردایە. زەرەمەندی سەرەکی ئەو هەرەسە بەتەنیا حیزبە حاکمەکان نین و بەهەمان شێوەش بەرپرسیارێتی سەرەکیش بە تەنها هەر لەسەر شانی ئەواندا نییە. هەم خەڵکی کوردستان و سەرجەم حیزبەکان زەرەرمەندی ئەم وەرچەخانە تراژیدی ئامێزەن.
ب) مەترسی داگیرکاری:
لەم هەرەسەدا سەرجەم ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەلایەن دەوڵەتی عێڕاقییەوە داگیرکرانەوە و ئەگەر دەسبەجێ بەرەیەکی نیشتیمانی فراوان بۆ بەرگریکردن لە کوردستانییەتی ئەو ناوچانە دانەمەزرێت، ئەوا ئەگەری هەیە بۆ هەمیشە ئەو ناوچانە لەدەست بچن. لەم حاڵەتەدا، هەموو لایەک، بێ جیاوازی دەکەونە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی. ئەگەر دوێنێ و ئەمرۆ ئەوان هۆکار و بکەری سەرەکی نوشوستەکە بووبن ئەوا ئەمرۆ و سبەی سەرجەم لایەنەکانی تریش بەرپرسیارێتی پاراستنی بەشێک لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستانییان لەسەر شانە.
ج) بۆشایی ئیداری و سیاسی و سەربازی
ئەم شکستەی ئێستای کوردستان بونیادی فکری و ڕێکخراوەیی و سەربازی و سیاسی و ئابووری هەردوو حیزبە حاکمەکانی هەڵتەکاندووە. ئەم شکست و پاشەکشە هەمەلایەەنی دەسەڵات بۆشاییەکی گەورەی دروست کردووە. ئەگەر هێزێکی جەماوەری ڕێکخراو و خاوەن بەرنامە و ئەجێندای کوردستانی و ڕێکخراو هەبێت دەتوانێت تا ڕادەیەک ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە. پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەمانای ڕێگرتنە لەهەرەس و شکستی گەورە.
4) سروشت و پێکهاتەی بەرەی ئینقازی نیشتیمانیی
آ) سەرتاپاگیربێت:
مەرجی بنەڕەتی سەرکەوتنی بەرەی ئینقازی نیشتیمانی ئەوەیە کە لەهەموو ناوچەکانی کوردستاندا قورسایی، کاریگەری، نوێنەر و پشتیوانی هەبێت.
ب) لەخۆگر بێت:
هیچ هێزێکی کوردستانی ناتوانێت بەتەنیا و تاکدەست ئەم بۆشاییە پڕ بکەنەوە، بەڵام هەموو هێزە نیشتیمانییەکان دەتوانن بەیەکەوە لە زاخۆوە تا خانەقین هاوسەنگییەکی هێزی تازە دروست بکەن و بتوانن (زیمامی ئومور) بخەنە دەست. بەرەی ئینقازی نیشتیمانی دەبێت هاوپەیمانییەتییەکی لەخۆگر (inclusive) بێت و ئەو هێزە نیشتیمانیانە لەخۆ بگرێت کە کەمتر لە پرسی گەندەڵیەوە گلاون، بۆ نموونە، هێزگەلی وەک گۆڕان، پەکەکە، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی، نەوەی نوێ، باڵ و کەسایەتییە نیشتیمانییەکانی ناو دوو حیزبەکە، هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانەش کە لەفەلەکی پارتی و یەکێتیدا نین، یان دەیانەوێت لەفەلەکی ئەوان دەربچن.
ج) فرەرەهەند بێت:
لەسەر بنەمای ئەو فاکتەرانەی سەروە، بەرەی ئینقازی نیشتیمانی اوپەیمانیەتییەکی نیشتیمانی هەمەلایەنە (سەربازی، سیاسی، ڕێکخراوەیی، ئیداری و دارایی، لۆجیستی هتد) دەبێت.
5) پێکهێنانی هێزی سەربازی بەرەی ئینقازی نیشتیمانی:
ا) زەرورییەتی هێزی ئینقازی نیشتیمانی:
- ڕێگرتن لەداگیرکاری زیاتری هێز و میلیشیا عێڕاقییەکان:
ێزەکانی سەر بەدوو حیزبەکە لەبەردەم هێرشی داگیرکەرانەی سوپا و میلیشیا عێراقییەکان خەریکە بەتەواوی هەرەس دێنن و پاراستنی
- ڕێگرتن و بێلایەنکردن و ئیحتیواکردنی باڵادەستی سەربازی دوو حیزبەکە:
هەردوو حیزبی بنەماڵە خاوەنی هێزی میلیشییایین و ئەگەر ئەوان ئەزموونێکی شکستخواردوویان لەهەمبەر داگیرکەراندا هەبێت، ئەوا ئەزموونیکی دوورودرێژییان لەبراکوژی و سەرکوتی خوێناوی هێزە کوردستانییەکاندا هەیە. بۆیە نابێت جاوەروانی ئەوەبین بێ بوونی هێزی سیاسی بیر لە بەرەی ئینقازی نیشتیمانی بکرێتەوە.
ب) مۆدێلی هێزە سەربازییەکە:
- مۆدێلی یەکینکان:
پێویستە دەسبەجێ هێزێکی سەربازی نیشتیمانی یەکگرتوو لەسەر هەمان مۆدێلی یەکینەکانی پاراستنی گەلی ڕۆژاوا پێک بێت.
- نیشتیمانیبوون:
لەئێستاوە ئەو هێزە وا ڕابهێنرێت کە هێزێکی نیشتیمانی دوور لە ئینتیمای حیزبی بێت، بەجۆرێک لەداهاتوودا ببێتە نەواتی هێزێکی نیشتیمانی کوردستان.
- پێشمەرگە:
ئەو هێزە هەموو پێشمەرگە و فەرماندە نیشتیمانی و نارازییەکان لەخۆبگرێت.
- ئەزموونی هەملایەنە:
سوود لە تەواوی ئەزموون و توانا سەربازییەکانیی هەموو ئەو هێز و لایەنانە وەربگیرێت کە بەشدارن لە بەرەی ئینقازی نیشتیمانی ئەوا هێزێکی تۆکمە و کاریگەر پێکدێت کە توانای پاراستنی حکومەتەکەی لە هەرەشە ناوخۆ و دەرەکییەکان هەبێت.
ج) کار و ئەرکەکانی ئەو هێزە:
ئەو هێزە سەربازییە سەلامەت و ئەمنییەتی ڕابەر و لایەنەکانی بەرەی ئینقازی نیشتیمانی مسۆگەر بکات، بۆ نموونە ناوچەیەکی تەئمینکراو هەبێت و ڕایەدارانی بەرەی ئینقاز بتوانن تێیدا دیدار و کۆبونەوەکانییان بکەن.
6) دامەزراندنی حکومەتی ئینقازی نیشتیمانی:
ا) ئامانج:
ئامانجی سەرەکی بەرەی ئینقازی نیشتیمانی دامەزراندنی دامەزراندنی حکومەتی نیشتیمانییە.
ب) ئینتیقالی:
حکومەتی ئینقازی نیشتیمانی حکومەتێکی ئینتیقالی کاتییە
ج) ئەرکی سەرەکی:
حکومەتی ئینقازی نیشتیمانی دوو ئەرکی سەرەکی دەخاتە ئەستۆی خۆی:
- گێڕانەوەی ئەمنییەت و سەروەری بۆ کوردستان
- ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان و دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتیمانی
د) ئاراییشی یاسایی:
پێویستە لە ئێستادا حکومەتەکە بە سەرۆکایەتی یوسف محەمەد، بەسیفەتی ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە، بێت.
ه) ناحیزبی:
حکومەتەکە تێکەڵەیەک بێت لە خەڵکانی تەکنۆکرات و نیشتیمانی.
و) ماوەی کارکردن:
ئەرکی ئەم حکومەتە، لەگەڵ هەڵبژاردنەکان و دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتیمانی کۆتایی دێت.
7) پێوەندییە دەرەکییەکان:
ا) ئەکتەرە کاریگەرەکان:
کوردستان لەهەر کاتێک زیاتر بۆتە مەیدانی نفوز و بەرژەوەندی هێزە ئەقلیمی و جیهانییەکان، بۆیە حکومەتی ئینقازی نیشتیمانی بێ پشتیوانی و هاوکاری لایەنێک یان هەندێک لایەن و بێلایەنکردنی هەندێکی تر مومکین نییە، بۆیە یەکێک لەکارە سەرەتایی و ئەساسییەکانی بەرەی ئینقازی نیشتیمانییە هەوڵی پەیوەندیکردن و پشتیوانی پەیداکردنە لەگەڵ هێزە دەرەکییەکاندا
ب) نیشتیمانی بوونی پەیوەندییەکان:
هەموو پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای سیاسەتێکی نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی دەبێت.
ج) ئەولەوییەتی پەیوەندییەکان:
ئەولەوییەتی پەیوەندیەکان لەسەر ئەو بنەمای پشتیوانی پەیداکردن بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەبێت سەرەتا هەوڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەدرێت کە تێگەییشتنی ئیجابییان لەو بوارەدا هەیە.
د) ڕەوەندی کوردستانی:
رەوەندی کوردستانی کۆڵەکە و پشتیوانی سەرەکی هەر وەرچەرخانێکی ئیجابین کە لە بەرژەوەندی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی گەلی کوردستاندان، کارکردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی فاکتەرێکی سەرەکی قۆناغی ئینقازی نیشتیمانی دەبێت.
17-10-2017