پەیامەکەی ئەمشەوتم خوێندەوە، ئەوەی کە گەلی ئێمە سزا دەدرێت و خوێنی دەکرێتە کاسە، دەلیلەکەی نامەسئولی و بێدەربەستی تۆیە،دەلیەلەکەی سەرەڕۆیی و هەوساربچڕاوی تۆیە.
پێمان بڵێ،تٶ شەرەفی بەتاڵت،کەی لە ژیانتا گوێت لە خەلک گرتوە؟تۆیەک کە کوردانی ژێر دەسەلاتەکەتت دارزاندوە،کەی حسابت بۆ کوردانی ئەوروپا کردوە،وا ئێستا داوا دەکەیت بێینە سەر خەت و نارەزایەتی دەرببڕین؟ نارەزایەتی بۆچی،چ خەبەرەو چۆن شەرم ناکەیت؟، تۆیەک کە هەرگیز کوردت بە ئینسان نەزانیوە،تٶیەک تەنها خیانەتت پێکردوون، فرۆشتووتن،ئێستا داوایان لێدەکەیت کە کارێک بکەین؟.
تۆیەک هێندەی سەرە دەرزیەک حسابت بۆ ڕای نێودوڵەتی نەکرد،چۆن لە ڕوتدێنێ داوای ئەوە بکەی بە هاناتەوە بێن؟.
تۆیەک بەئێمەت دەوت هەڵپەرن، بنووسن،چی دەکەن بیکەن،نۆرەمانەپێت بڵێین،هەلپەرە،بنووسە،چی دەکەی بیکە.
زۆربەی کوردانی تاراوگە لەتاو دیکتاتۆری خۆتو بنەمالەکەت هەڵهاتوەو زێدی خۆیی بەجێهێشتوە،ئەگەر بێنە سەر شەقام، دەبێت دژی تۆو بنەمالەو هاوڕێگاکانت لە یەکێتی بێن.
ئاخر بیستو شەش سالە ئێمە هاوار دەکەین،تۆو بنەمالەکەت،سەرانی حیزبەکەت ولایەنگرەهەژبەسەرەکانت، سەرانی یەنک،کەی حسابتان بۆ بوونی گەل کردوە وەک کوردو ئینسان تا ئەمڕۆ گوێ لە بانگەوازەکەت بگرن؟.
ئەزانی کێشەی ئێوە چیە؟ ئەوەیە کە هیچ کاتێک دەرس لە مێژوو وەرناگرن،چاوچنۆکی و هەڵپەی پارەو دەسەلات و خەلک کردن بە کۆیلە،بۆتە بنەمای هەمو کارەکانتان و بیرکردنەوەکانتان.
لەژێر دەسەلاتەکەی تۆدا جگە لە پیاوەکانی خۆت،کە خەساندووتن و وەک ماشین بەکارت هێناوون،هیچ کەسێک مافی ژیانی نەبوە،چەوسانەوەی بێئامان،فڕاندن وکوشتن،بێدەنگ کردن و وێرانکردن،فەقرو فەلاکەت،دەردەسەری وبیماری بۆتە بەرگێک و بە بالایادا بڕاوە، تۆیەک کە هیچت بۆ ئینسان بوونی کورد نەیەشتەوە،چاوەڕوانی چیان لێمان هەیە؟.
ئەزانی؟!گەلەکەمان ئەوەندە دڵیان لە خۆت و بنەماڵەو حزیبەکەت و هاوئاوازەکانت یەشاوە،هیچ کاتێک ئاشت نابنەوە لەگەڵت،ئەوەندە ژان وئازارو تاڵاوت بە قوڕگیانا کردوە،مەگەر سەدام و بەعس کردبێتی،چۆن لەوان خۆش نەبوون،ناتوانن لە تۆیش خۆش بن،ئەمڕۆو سبەی تۆ دەبێ بڕۆی.
کورد دەڵێت'بە حوشتریان وت سکەکەت نێرە یان مێ لەوەڵامدا وتی هەرچی بێت بارەکەم چل مەنە.
ئێوە ئێمەتان کوشت،تەمەنتان لێزەوتکردین،ئەوەی هەمان بوو بردتان،هەزاران جارمان وت، ئاقیبەتتان بە خەمناکترین تراژیدیا کۆتایی دێت،ئومێدەوارین ئەو ڕۆژە ببینین،وەک ئاقیبەتی هەمو خائین و دیکتاتۆرێک.
بەڵام هیچ کاتێک گوێتان لێنەگرتین،ئیترئەگەر بە شەقامەکانیشا تەرمی پیستان ڕابکێشن، نە سۆزمان بۆتان هەیەو نە گوێتان لێدەگرین.
کوردیش دەڵێچی بچێنی هەر ئەوە ئەدوریتەوە.باجی خیانەت بە کورد دەدەن.
#ئارام ئەحمەد#
20-10-2017