ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
دیارە ئمشه و لە چەند شوێنێک لە هەرێمی کوردستان هەوڵی ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی ڕوویداوە کە بووەتە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان. داوا لە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و ڕێگە نەدەن هیچ کردەوەیەکی نەخوازراو ڕووبدات و ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بارەگا حیزبییەکان و ناوەندە حکومی و سیاسییەکان بکەن.
وا دیارە دەستێکی ئاژاوەگێڕ هەیە دەیەوێت ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی بکات کە بە توندی ئیدانەی دەکەین و هۆشداریش دەدەین هەر کەسێک ئاژاوەگێڕی و توندتیژی ئەنجام بدات، بە توندی سزای یاسایی دەدرێت. هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و هێمنی بپارێزن، هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بکەن.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
29-10-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,346
Ваше мнение о предмете!