کرديانە ياسينی گۆڵکێ
يان(بووە ياسينی گۆڵکێ) کاتێک مانگايەک لە گاڕانەکەی بەهەر هۆيەکەوە داببڕابوايە خاوەنی مانگاکە دەچووە لای مەلا و نوشتەچی و خێرخوای گوندی بەڵکو دوعای دەم بەستانی گورگی بۆ بکات، ئيتر ديارە لە نەخۆشکەوتنی گا و مانگا و گۆڵکيش پەنايان بۆ ياسين خوێندن بردووە وەک بيروباوەڕێک بۆ ئەوەی بەنزا و پاڕانەوە گۆڵکەکەيان چاک ببێتەوە، ئينجا ئەگەر هاوشێوەی ئه و حاڵەتە زۆر بوايە دەگوترا ئەوە چيە بووە ياسينی گۆڵکێ، ئەم ئيديۆمە ئێستاش زۆر بەکار دەهێنرێت لە زۆر گوتن لەسەر بابەتێک و چيڕەدان و درێژبوونەوە زۆر ئيديۆمی له و شێوەيەش هەيە وەک(خوێنی کراسەکەی عوسمان و خوێنی سياوەحش).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 565