گێرەی ئۆمەرە کۆرە
ئۆمەر پياوێکی نابينا بووە، چووە بۆ گێرەکردن، بە هۆی نابيناييەوە کەرەکانی تاق و فيق و پێچەوانە و هەر يەکە و ڕوو لەلايەک لەسەر خەرمان دابەستاوە، کاتێ دەنگيان دەدات هەر کەرە و بەلايەکدا دەڕوات و خەرمانەکە پەرش و بڵاوە پێ دەکەن و گێرەيەکی زۆر سەقەت و بێ بەرهەم دەکرێت، ئينجا ئەگەر کارێک زۆر کێخوا و خاوەن بيکات و هەر يەکەی ڕوو لە ئاڕاستە و لە ئاوازێک بخوێنن دەوترێت گێرەی ئۆمەرە کۆرە، وەک ئەوەی ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان توشی هاتووە چونکە لە بنەڕەتدا ناديدە بووە بۆيە هەر بابايە و ئاڕاستەيەکی هەيە و هەوجاڕ و خەرمان لەگێرەيەکی دروستدا يەکدی ناگرنەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,872