پياو کەندووە ژن لە دووە
رزق و ڕۆژوو دابين کردن بنەمايەکی سەرەکی پێکەوەنانی خێزانە لەووڵاتی خۆمان، ئينجا لەبەر ئەوەی پياو بای دەشتێيە و لە دەرەوە بۆ دابينکردنی پێداويستيەکان هەوڵ دەدات و کەندووی ماڵەکەی پڕ دەکات لە دانەوێڵە و ئارد، ژنيش چاودێری ئەوە دەکات کەندووەکە چی تێدايە يان چی تێدا نی يە و هەر لە ئاردی ئه و کەندووە ژەمە خۆراکی ماڵەوە لە خواردن و نان ئامادەکات، واتە ئەوەی لە کەندوو نەبێت ناچێتە سەر خوان هەر لەبەر ئەمەش ووتراوە(پياو کەندووە ژن لەدووە) واتە پياو دەبێت کاسبی بدۆزێتەوە و ژن هاوکاری بکات.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 977