ئەمینە کیان چیچەک، یەکێک لە شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژیی #دەرسیم# ڕۆژی #17-12-2017# گیانی لەدەست دا، تەرمی کیان چیچەک لە گوندی هۆزمەرەکی سەربە ناوەندی دەرسیم بە خاک سپێردرا.
ئەمینە کیان چیچەک، کە لە ساڵی 1938دا کاتی کۆمەڵکوژیی حکومەتی تورک لە دەرسیم تەمەنی 10 ساڵ بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 89 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.
ناوبراو ئەو کاتە لە تەمەنی 10 ساڵیدا بە چاوانی خۆی بینیبووی کە لە ڕووباری لاچێی سەربە پولوری دەرسیم چۆن سەربازەکانی حکومەتی تورک خەڵکیان کۆمەڵکوژ کردبوو.
ئەمینە کیان چیچەک لە تەمەنی 76 ساڵیدا لەلایەن حکومەتی تورکەوە دەستگیر کرا و پاشان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ #پەکەکە# دادگایی کرابوو و سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرابوو و نێردرابوو بۆ زیندانی تونجەلی، ئەمینە ماوەی 24 مانگ لە زینداندا مایەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 57,152
Ваше мнение о предмете!