لە زەرەران شەريکم، لەقازانجێ تەريکم
زەرەر: واتە زيان و دەستبەتاڵ بوون و سوود وەرنەگرتن، تەريک: واتە دوورەپەرێز، بێ لايەن، لادراو و بێ بەشکردن، ئينجا ئه و ئيديۆمە بەکارهاتووە بۆ ناڕەزايی دەبڕين چونکە کەسێک دەيڵێت کە بەشتێکەوە زۆر ماندوو بێت و توشی زيان و گلەيی و کارەسات و ماڵ فەوتانيش بێت بەڵام کە گەيشتە خۆشی و شادی و داهات و دەستکەوت هيچی پێ نەدرێت و حسابی بۆ نەکرێت بەگلەييەکی زۆرەوە دەڵێت(لە زەرەران شەريکم لەقازانجێ تەريکم).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 591