ناو: وریشە مورادی
نازناو: جوانا سنە
$ژیاننامە$
وریشە مورادی ناسراو بە (جوانا سنە) ، چالاکی سیاسی و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان، لە ڕۆژی #26-09-2023# لە ڕێگەی نێوان #مەریوان# و #سنە# لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران، بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر دەکرێت و لەکاتی دەستبەسەر کردنیدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەشکەنجە دەدرێت و بێڕێزی پێ دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسرێتەوە.
شایەنی باسە لە ڕۆژی 26-09-2023 کەژار (کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ڕفاندنی جوانا سنە، داوای لە هەواڵ نێرانی تایبەتیی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کرد کە لەسەر بێسەروشوێن کردنی نامرۆڤانەی وریشە مورادی و هەروەها بۆ پێشگرتن بە سیناریۆ سازیی ناوەندە حکومەتییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێوشوێنی پێویست بگرنە پێش. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,020