ڕۆژنیوز – #ڕۆزە محەمەد#
لە ساڵی 2017دا 853 تەرم گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی #سلێمانی# کە هەریەکەیان بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارەکانی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی بۆ ساڵی 2017 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا خستەڕوو.
هێرش سەید، لە کۆنگرەکەدا وتی: لە ساڵی 2017دا 853 تەرم گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، کە 594 تەرمیان نێر بووە و 259 تەرمەکەی دیکەش مێ بووە.
هێرش وتیشی: ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان 236 کەس بووە، سوتان 104 تەرم هەبووە کە 82 تەرمیان هی ژن بووە، خنکان لە ئاودا 24 حاڵەت بووە و خنکان بە هەڵواسین 28 حاڵەت بووە، هەروەها خنکان بە گازی CO2 11 حاڵەت بووە، کوشتن بە فیشەک 121 حاڵەت بووە، لەگەڵ دەیان حاڵەتی کوشتنی دیکە کە بە هۆکاری جیاجیا گیانیان لەدەستدابوو.[1]
#15-01-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,331
Ваше мнение о предмете!