دەستاوی خۆشە
دەست و ئاو دەبێتە دەستاو يان دەساو، دەساو خۆشی لەچەند بوارێک بەکاردەهێنرێت، کاتێک ئاژەڵێکی دابەستە بۆ داشتن دانراوە ئەوەی ئاليکی پێدەدا ئەگەر زوو قەڵەوی بکات دەوترێت دەستاوی خۆشە، يان ژنێک چێشتی بەتام و خوێيە يان شوانێک سەگەکەی دڕە دەوترێت دەستاوی باشە بۆيە سەگەکەی دڕ دەرچووە، مرۆڤ زياتر ئەم درکەيە بۆ بەتام وخوێی چێشتی ژنێک بەکاردەهێنێت واتە فلانە کەس هەر شتێک ئامادە بکات هەر بەتام و بەلەزەت و خۆشی ئامادە دەکات.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 664