بەديوار وەتن عەمرت چەندە وەت بەکێ بوويشن زانيک
ئەمە شێوەزاری لوڕيە لە گوندەکانی شارەدێی سێگردکانی شارۆچکەی کۆيە بەتايبەت لە ئاوايی ئۆمەرگومبەت بەکاردێت مەبەست له و دەربڕە ئەوەيە کە خانوبەرەی کوردەواری کە لەقوڕ دروستکراوە ئەگەر قوڕەکە تێر کا(کێ) نەبوايە ئەوا ئاوی باران زوو ڕايدەماڵی و دەبووە مايەی دەڵاندنی ئاو بۆ ديوارەکان و ديوارەکانی دەروخاند، واتە ئەگەر کای زۆر بوايە تەمەنی خانوەکە درێژ دەبوو، ئەمەش وەک کينايە بەکاردێت بۆ کارێکی باش و تەواو لە هەموو ڕووەکانەوە کە مەترسی لەداهاتووی ئه و کاروبارە نەبێت بۆيە ووتويانە(بەديوار وەتن عومرت چەندە وەت بەکێ(کا) بويشن زانيک).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 641