$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی #هەپەگە# لە دوو مانگی ڕابردووی زستانی ئەمساڵدا، لە هەموو مەیدانەکان لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا =KTML_Bold=76=KTML_End= سەربازی تورک کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.[1]
- ئەنجومەنی پارێزگای #جولەمێرگ#، 31 ناوچەی جولەمێرگی وەک ناوچەی ئاسایشی تایبەت ڕاگەیاند و هاتووچۆی تێیاندا قەدەغەکرد.[1]
- #سەرپیل کەمال#بای، هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# بە مەرجی قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات ئازادکرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- سێ کوردی ئێزدی لەژێر دەستی #داعش# ڕزگارکران، ئەوان لە کۆمەڵکوژی سەر گوندی #کۆجۆ#دا براوبوونە ڕەققە.[4]
- بەهۆی بوونی مەترسی داڕمان لەسەر بەنداوی #سماقوڵی#، ڕێگای سەرەکی #ڕانیە# - #هەولێر# بە ڕووی شۆفێران داخرا.[3]
- هاوڵاتییەکی کورد لە #کەرکووک# ڕفێندرا، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئامادەی کەرکووک ڕایگەیاند: ئەو هاوڵاتییەی ڕفێندراوە ناوی محەمەد زەنگەنەیە و برای ئەمیرە کەریم ژنە پەرلەمانتاری #پارتی دیموکراتی کوردستان#ە لەبەغدا.[3]
- مەلا حەسەن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەکێتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[2]
- هەڵمەتی دادپەروەریی لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و #مووچە# و دەرماڵەکان لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکی لە بەردەم #پەرلەمانی کوردستان# ئەنجامدا.[1]
- کۆمەڵەی هێڤی بە چاندنی بەڕوو لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی، وەڵامی تۆپباران و قڕکردنی سروشتی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی دەدەنەوە.[1]
- مێجەر جەنەڕاڵ ئەندرۆ کرۆفت جێگری فەرماندەی هێزە کانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایگەیاند عێراق 13 فڕۆکەی جەنگی جۆری F16 وەردەگرێت لە ماوەی ئەمساڵدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر گوندی سێویای سەربە شارۆچکەی ماباتا، هاوڵاتییەکی کەم ئەندام شەهیدبوو.[1]
- لە چەندنین بەرەی کانتۆنی عەفریندا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سەربازەکانی سوپای تورک دا ڕوودەدەن، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک عەفرین بۆردوومان دەکەن.
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، لە دەوروبەری گوندی دەروێشانی سەربە شارۆچکەی شەرا لە کانتۆنی #عەفرین#، تانکێکی سوپای تورکیان تێکشکاند، هەروەها لە هەمان شوێن 20 سەربازی تورک کوژران.[1]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لە دەوروبەری گوندی دەروێشانی سەربە شارۆچکەی شەرا لە کانتۆنی عەفرین، تانکێکی سوپای تورکیان تێکشکاند، هەروەها لە هەمان شوێن 20 سەربازی تورک کوژران.[1]
- هێزە میللییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین. هاوکات هێزی ئاسمانی تورکیا دەستی بە بۆردوومانی عەفرین و ئەو هێزانە کردووە کە چوونەتە نێو عەفرین. کوژراو و برینداریان هەیە.[2]
- سوپای تورک و چەتەکانی، ناوەندی کانتۆنی عەفرین بە چەکی قورس تۆپباران دەکەن.[2]
- وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، هاتنی هێزی سوریا بۆ عەفرین لەسەر داوای ئێمە بووە، ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکەی سوپای سوریا لەسەر سنوورەکان جێگردەکرێن و بەشداریی لە پاراستنی یەکێتیی خاکی سوریا و سنوورەکەی دەکەین.[1]