پێ مەڕە لەشانی شلە
پێمەڕە شان و پيلێکی باشی دەوێت، دەبێت چوارشانە و تێک سمڕاو و باسک و بازوويەکی باش هەبێت بۆ داگرتنی(بێڵ) خاکەناز و هەڵگێڕانەوەی زەوی ئه و کارە لە بنەڕەتدا کاری(گاجوتە)، ئينجا ئەگەر بە يەکێکيتر کارەکە بکرێت لات ئاسان دەبێت و خۆت ماندووبوون و ئارەق ڕشتن و گرژبوونی ماسوڵکەت دووچار نابێت بۆيە تێکڕای کارەکە بەهەند وەرناگريت و پێتوايە کارەکە بەئاسانی دەڕوات بەڕێوە بۆيە به و کەسانەی کە خەمی کارێکيان نيە چۆن دەکرێت و جێبەجێ دەکرێت دەوترێت فلانە کەس پێمەڕە لەشانی شلە واتە خۆی کارەکە ناکات هۆوپێناو و سەرمايەی بۆ بەکاردێنێ کە خۆی کۆی نەکردۆتەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 689