تۆبەی گورگ مەرگە
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشت خۆرە بەتايبەت مەڕوماڵات، پێشينانی کورد زۆر گورگ-يان لە نێو پەند و دەربڕ و ئيديۆمدا بەکارهێناوە، مەگەر ئاژەڵی(گوێدرێژ) هێندەی(گورگ) لە قسەی نەستەق و پەند وئيديۆمدا زياتر بەکارهێنرا بێت، بۆ نمونە(گورگی بالان ديدە، گورگی کەرخۆريش هەيە، گورگ نەخۆری دز نەبەر، گورگانە شەوێی بۆ دەکات، لەگەڵ مەڕ شين دەگات و لەگەڵ گورگيش گۆشت دەخوات).
لەرووی غەريزەييەوە تۆبەی گورگ مەرگی بۆ دانراوە، گورگ ناتوانێت بەبێ خۆراک ژيان بباتە سەر و بژێوی خۆيی و بێچوەکانی و گەڵەکەی دابين بکات، بۆيە ئەگەر تۆبەش بکات لەخواردنی مەڕوماڵات، تۆبەکەی تا ئه و سات و کاتەيە کە برسێتی تاوی بۆ دێنێ و ناچار تۆبەکەی دەشکێنێ و پەلاماری دونگ و گەروو و قەپۆزی مەڕو بزن و کاروبەرخ-ان دەدات و دەست دەکاتەوە بە کاری مەيل و ئارەزوو و پێشينەی خۆيی، ئينجا لێرەدا بووە بەدرکە و دەربڕی کوردەواری بۆ کەسێک کە نەتوانێت کارێکی قێزەون و نەگريس و زيانگەيەنەر بە دەوروبەر و خەڵکی تەرک بکات، يان کاری چەتەوڵی و ڕێگری و لاقەکردن و دەسترێژی و گەڵاجاڕ سوتاندن و خەرمان ئاگر تێبەردان کاری هەميشەيی بێت زۆر زەحمەتە پێی تەرک بکرێت و ببێتە پياوێک يان مرۆڤێکی بەرماڵ لەکۆڵ بۆيە لە کوردەواريدا به و مرۆڤە نادسنانە ووتراوە(تۆبەی گورگ مەرگە) واتە مەگەر بيکوژيت وەئەگەرنا کار و پيشەی خۆی نەتەرک دەکا نەوازيشی لێ دێنێت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,005