قەلقەلاشکە لەخۆی بەشکە
لەهەولێرێ زۆر گوێبيستی ئه و ئيديۆمەی دەبم بەتايبەت لەناو منداران دەگۆترێتەوە، ئەمەش لە گۆترەوە نەهاتووە نێرەی قەل ئەرکی دروستکردنی هێڵانەی لە ئەستۆدايە بۆ سەرنج ڕاکێشانی مێيەکەی هەندێک بازنە و ئەڵقە و متومێروو کەلوپەلی ياری و شت و مەکی ڕەنگاوڕەنگ لێره و لەوێ دەدزێت و هێڵانە و ماڵەکەی پێ دەڕازێنێتەوە بۆ ئەوەی قەلە مێيەکان حەزی لێ بکەن و لەگەڵی جووت بن، لە دوای هەر دزينێکيش دەڵێت غاااق غاااق غاااق واتە بەخوا من نەمبردووە،ئينجا لێرەوە ئه و ئيديۆمە دروستبووە کە دەڵێن شتێک وونبووە و گوايە دزەکەش وا هەست دەکات کە پێی دەوترێت تۆ دزيوتە بۆيە زوو بە قسەدێت و دەڵێ من نەمبردووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,060
Ваше мнение о предмете!