گەر بەدوعای کەر قبوڵ بوايە جۆ دەباری
کەر يان گوێدرێژ زۆر لە پەند وئيديۆمی کوردەواری ناوی هاتووە له و پەند وئيديۆمەدا نزاو پاڕانەوەی کەر بۆ جۆ وەرگيرايە چونکە گوێدرێژ(جۆ) قوتی سەرەکيەتی و تاکە زادە زۆرترين خولياوحەزی بۆی بچێت، بۆيە جۆ و گوێدرێژ بوون بە نمونە واتە هەموو کارێک هەر بەنزا و پاڕانەوە مەيسەر نابێت و هەوڵ و تێکۆشانی گەرەکە، هيچ شتێک بۆ مرۆڤ بەردەست نابێت تا بە هەوڵ و ماندوو بوون و ئارەقی نێوچاوانی بەرجەستەی نەکات، وابيرکردنەوەش کاڵفامی و نەفامی تێدايە بۆيە گوێدرێژ کراوەتە نمونە و ووتراوە(گەر دوعای کەر قبوڵ بوايە جۆ دەباری)
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,237
Ваше мнение о предмете!