نوسەر و شانۆکار دانا ڕەووف
من و تۆ لەگەڵ با کتێبێکی نوێی شانۆکار و نووسەر دانا ڕەئووفە و له لایەن دەزگاو چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ کراوە و بڕیار وایە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڵاو بکرێتەوە.
من و تۆ لەگەڵ با جیاواز لە کارەکانی پێشووتری نووسەر کە بە گشتی وەرگێڕان و کارکردن بوون لەگەڵ لێکۆڵینەوە، ئەمجارە دەقێکی شانۆییە له سێ بەشدا.
نووسەر دەنووسێت: هەر سێ بەشەکەی ئەم دەقە بە ماوەیەکی کورت و لە قۆناغێکی هەستیاری ژیانمدا نووسراون. هەر سێ بەشەکەیش یەکتری تەواو دەکەن و پێکەوە چیرۆکی ژیانی پیاو و ژنێک، لە ماوەی چل ساڵی تەمەنییاندا دەگێڕنەوە.
کارەکتەرەکان: پیاو و ژن، هەر هەمان کەسن لە هەر سێ بەشەکەدا، بەڵام لە قۆناغی جیاوازی تەمەنیاندا، لە گەنجیەوە تا دەگاتە تەمەنی سەرو شەستساڵی؛ گەشتێکە لە کۆتایی تەمەنەوە بۆ سەرەتاکانی ژیان و جارێکی تر گەڕانەوە بۆ کۆتاییەکان.
دانا ڕەئووف دەنوسێت:
(من و تۆ لەگەڵ با دا) وەک ڕۆمانەکەی فلۆبێر،ئەو تاشەبەردەیە، کە خۆمم پێوە گرتەوە، بۆ ئەوەی نەکەومە ژێر شەپۆلە توندوتیژەکانی دەوروبەرەکەمەوە.
Читать книгу: من و تۆ لەگەڵ با دا
Кол-во скачиваний:
94 раз
Мы просим всех читателей, переводчиков и издателей сообщать нам, если они не согласны с загрузкой их книг с серверов Kurdipedia.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,844
Ваше мнение о предмете!