چەند ڕۆژێکە لە چەند ماڵپەڕو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جیا جیا لەبارەی دانانی هەڤاڵ #ئەرسەلان بایز# بە سەرۆکی لیست بڵاو دەکرێتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە دیاریکردنی هەڤاڵ ئەرسەلان بایز لەسەر پێشنیازی چەند هەڤاڵێکی مەکتەب سیاسی بووەو بەرێزیان بۆ ئەم کارە ڕاسپێردرا، بەڵام باری تەندروستی ڕێگای نەدا ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ و هەڤاڵ #قوباد تاڵەبانی# بۆ ئەم لێپرسراویەتیە ڕاسپێردراو هەموومان پشتیوانی دەبین بۆ سەرکەوتن.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە د. ئەرسەلان بایز هەڤاڵێکی تێکۆشەرەو لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا لێپرسراویەتی گەورەتری پێدراوەو جێبەجێی کردووەو لەئاست لێپرسراویەتی بووەو بێگومان ئەگەر تەندروستی ڕێی بدایە ئەمجارەش بە هەمانشێوە دڵسۆزانە کاری دەکرد بۆ سەرخستنی لیستی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەگەڵ ئەوەشدا هەموومان بەیەکەوە کار بۆ سەرخستنی لیستەکەمان دەکەین.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
#01-08-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,924
Ваше мнение о предмете!