کۆيی يەک بن ژنتن دووبن مێردتن
وتراويشە(کۆيياتی و خۆيياتی) لە کۆيە و دەوروبەری ئەم درکە زۆر دەوترێت بەتايبەت لە نێوان(کرمانج و کۆييەکان) ئەمە زياتر کرمانجەکان دەيڵێنەوە چونکە کۆييەکان پشت دەبەستن بە ئيديۆمی(کۆيياتی و خۆيياتی) و زياتربەکاردەهێنن، بەڵام درکەی کۆيی يەک بن ژنتن دوو بن مێردتن واتە ئەگەر کۆييەک بەتەنها بێت ئەوا خۆی دەگونجێنێت لەگەڵت و دەزانێت تاقەسوار تۆزی نيە و دێتە سەردينت و وەک عەقلی تۆ بيردەکاتەوە بەڵام ئەگەر ببنە دوو ئەوا وەک خۆيان بيردەکەنەوە و يەکدەگرن بەرامبەرت و دەبنە مێردەزمەی سەروکوێلاکت و کورت و کرمانجی دەبنە مێردت بۆيە وتراوە(کۆيی يەک بن ژنتن دوو بن مێردتن).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,277