درۆيەک ماڵەک ئاوەدان بکاتەوە باشترە لەڕاستيەک ماڵێک کاول بکات
درۆ بەيەکێک لە خراپترين ئەدگار و خەسڵەتەکانی مرۆڤايەتی دادەنرێت، سەرباری ئەمەش هەندێجار مرۆڤ وەک دەرمانێکی کاتی بەکاريدەهێنێت، درۆ هەر ماڵوێرانی بەدواوەيە کەچی له و ئيديۆمەدا ماڵێکی ئاوەدانکردۆتەوە و ڕاستيش هەر سەرکەوتوو بووە کەچی له و پەندەدا بووە بەمايەی وێرانکردنی ماڵێک، هەڵبەت ئەم پەند و ئيديۆمە بۆ هەندێ حاڵەتی کۆمەڵايەتی و پێکەوە ژيان لەبارە و لەهەموو ئان و زەمانێ درۆ هەر خراپە و تەنها و تەنهای نەبێت وەک له و ئيديۆمەدا هەيە بۆ نمونە بتەوێت(ژن و مێرد يان دوو دۆست يان خوشک و برا و هاوسێ تاد) کە زيز بوون چاکبکەيتەوە هەندێجار دەخوازرێت درۆيەک بکەيت بۆ پێکەوەژيان و ئاوەدانکردنەوە، نمونەيەکيتر ئەگەر بەڕاستی دياردەيەکی کۆمەڵايەتی و لادان ببينيت و بە گەواهيدەرت دابنێن سوڕ بزانی بە ووتنی ڕاستيەکە کوڕێک يان کچێک يان پياوێک يان ژنێک دەکوژرێت يان جيابونەوە و تەڵاقی لێ بکەوێتەوە ڕاستيەکە خوار بکەيتەوە ئه و ئيديۆمە بەکاردەهێنرێت و دەوترێت(درۆيەک ماڵەک ئاوەدان بکاتەوە باشترە لەڕاستيەک ماڵێک کاول بکات).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,075