مێرد بەکێشانەی نی یە
مێرد: مەرد و مەردوم و مرۆڤ و بوونیادەم هەمووی دەگرێتەوە بەنێر و مێ دەگرێتەوە بەڵام لەلای کوردان هەرواهەست دەکرێت بوترێت مێرد واتە (مێرخاس) نەوەک (مێخاس) لێرەدا ئێمەش (مێر=مێرد) ەکە وەردەگرین هەر کارێک یان هەڵوێستێکی هەبێت پەیوەندی بە ورد و درشتی و باڵابەرزی و کوورتی نی یە بەڵکوو پەیوەستە بەوورە و ناخ و بڕیار و خۆڕاگری و توانا شاراوەکانی ئەو مێردە، هەندێجار دەبینیت بۆرە پیاوێک داستانی گەورەی ئەنجامداوە، یان کوورتەبنەیەک چوار ژنی هێناوە، یان ڕەقەڵەیەک پاڵەوانە و سەرمەشقی گۆڕەپان و مەیدانە تاد، ئینجا کاتێک مێردێکی قەزەم یان کوورتیلەیه، کارێکی مەزن دەکات و لێی چاوەڕوان نەکرێت دەوترێت (مێرد بەکێشانەی نی یە)
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,237
Ваше мнение о предмете!