$باکووری کوردستان$
- #ئەردۆگان#، بڕیاری گۆڕینی بەشێک لە پارێزگارەکانی باکووری کوردستانی دەرکرد.[3]
- بەهۆی سەرماوە دوو سەربازی تورکی گیانیان لەدەستدا پاش ئەوەی بەشدارییان کردبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەشاری تونجەلی دژی گەریلاکانی #پەکەکە#. ڕەقبوونەوەی ئەو دوو سەربازە تورکە شەپۆلێکی ناڕەزایی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چوار لاوی خەڵکی شاری #پاوە#، بە ناوەکانی ئاسۆ مورادی کوڕی حەسەن، ئارش مورادی کوڕی محەممەدڕەشید، یووسف ئەحمەدی کوڕی ڕەفیق و شایان خالیدی کوڕی نامدار، لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری #مەریوان# دەسبەسەر کراون.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155170/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات تەرمی دوو گەنجی کورد دۆزرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155170/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- کاتژمیر 05:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، پۆلیسی پاسەوانی سنوری عێراق، بە دووری دوو کیلۆمەتر لە سەیرانگای ئاوێسەر-ی سەر بە شارەدێی #تەوێڵە#، بەڵام لەناو خاکی ڕۆژهەڵاتدا، دوو تەرمیان دۆزیوەتەوە و شوێنەواری گوللەیان پێوەبووە، دواتر لایەنی ئێرانیی ئاگادارکراوەتەوە و هەردوو تەرمەکەیان بردووە بۆ شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژی پۆلیسی #هەڵەبجە#، کوژراوەکان #کۆڵبەر# نین، خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو-ی سەر بە پارێزگای #کرماشان#ن.[5] شوناسی ئەو دوو لاوە کوردە بە ناوەکانی بیلال تەحامی کوڕی ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1999 و ئەیووب پاڵانی کوڕی حوسێن لە دایکبووی 1998 خەڵکی گوندی تەپەماران لە دەشتی زەهاو ڕاگەیەندراوە کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان مەبەستیان بووە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی میلاد قزلباش، خەڵکی شاری #ماکۆ# لە لایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر 10:40ی ئەمڕۆوە دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی #قەندیل#.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆگایەکی سووتەمەنی لە #سلێمانی# کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی #تانجەرۆ# - #قەرەداغ# ئاگری گرت.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155170/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆگایەکی سووتەمەنی لە سلێمانی گڕی گرت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155170/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری عیراق بەسەردانێکی ڕەسمی گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عیراق و کەسایەتی حزبی و حکومی پێشوازی لێکرا.[5]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد-لقی سلێمانی، لەلایەن گروپێکی سەربەخۆ کە بەشێوەیەکی بازنەیی (کاری گروپیی بێ ئەوەی سەرۆک و بەڕێوبەریان هەبێت) لە باشوری کوردستان و ئەوروپا کاردەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا پرۆژەیەی =KTML_Red='ژن ژیانە مەیکوژە'=KTML_End= ڕاگەیاند. لەم پرۆژەیەدا کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان کردووە. ئامانجی پرۆژەکە بەرەنگاربوونەوەی ژنکوژیی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڕێگەگرتن له و هۆکارانەیە، کە دەبنه هۆی ئەنجامدانی ئه و تاوانه.[5]
- پاێزگای #هەولێر# داوا لە خاوەن دوکان و دوکاندارە سوتاوەکانی لەنگەی هەولێر کرد خۆیان دوکانەکانیان چاکبنەوە و ئەوانیش وەک حکومەت تۆڕی ئاوەڕۆ و هێڵی کارەبایان بۆ دادەنێن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #عەفرین# لە دژی خاڵی پشکنینی پۆلیس و سەربازانی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدرا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەتەیەک کوژرا ویەکێکی دیکەش برینداربوو.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری لیڤەرپول بە ئامادەبوونی کەس و کاری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەوەندی کوردی و نوێنەرانی هەردوو ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی، ڕێ و ڕەسمی بە خاک سپاردنی ئاڤان نەجمەدین، قوربانیەکی تری توند و تیژی و کوشتنی ژنان بەڕێوەچوو.[3]
- سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی ڕژێمی کۆشک لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ئەندامانی #هەدەپە# و 6 ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان: ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لوقمان ئایدۆغموش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ناوچەی ئەتیمەسگیوت، دەریا بەکر بەڕێوەبەری شاری ئەنقەرەی هەدەپە، سەدات یاگجی ئۆغڵو ئەکادیمیسیەن، خەلیل چەلەنک بەڕێوەبەری هەدەپە، عیسمەت یاڵچن کایا کە لە هەڵبژاردنەکانی 7ی حوزەیرانی 2015 و 1ی تشرینی دووەمی 2015دا پاڵێوراوی هەدەپە بوو بۆ پەرلەمانی تورکیا.[2]