$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسایان کرد. ئەمە 766هەمین جارە کە پارێزەران سەردانی دادگای کۆماری بورسا دەکەن. بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[5]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دەیان ماڵ لە پارێزگەی #شرناخ#. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناوەندی شارەکە 8، لە جزیر 18، لە #سلۆپی# 14، لە هەزەخ 9 و لە قلابان-یش کەسێک دەستگیر کراوە. ڕاگەیەنرا ئه و کەسانە بە بیانووی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) و (پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن دەستگیرکراون و ڕەوانەی بەڕەوەبەرایەتیی ئاسایش کراون.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دانیشتووانی سنووری #کرماشان#، بەهۆی ترس لە #بوومەلەرزە# لە دەرەوەی ماڵەکانیان ڕۆژ دەکەنەوە.[2]
- عێزەت نەسری چالاکی کرێکاریی کورد، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەی بەپێی حوکمی دادگوستەریی شاری #سەقز#، خۆی بە ناوەندە قەزایییەکان ناساند و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.[6]
- کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی مێهدی ئەمینی، کوڕی مەجید خەڵکی گوندی نەنووری شاری #بانە#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.[6]
- ستوانی یەکەم مستەفا عەبدولمەلەکی، خەڵکی شاری قوروە و فەرماندەی پاسگای سنووری بروێشکان، لە گوردانی نووری شاری بانە، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو کوژرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە دادگای بەرایی #هەڵەبجە# و بە ئامادەبوونی پارێزەرانی نێودەوڵەتی و کەسوکاری شەهیدان و پارێزەری کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکی کیمیایی، پرۆسەی دادگایکردنی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156696/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هاووڵاتیان و ئەندامان ڕوو لە بارەگاکەی تەڤگەر دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هاووڵاتیان و ئەندامان ڕوو لە بارەگاکەی تەڤگەر دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری #کەرکووک# کەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 دوکانی بازاڕەکە بە کەلوپەلەکانی ناویانەوە سووتان.[2]
- هێزەکانی ئاسایش لە #سلێمانی# چوونە بارەگای #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# و پێیان ڕاگەیاندوون، کە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دەبێت بارەگاکەیان داخەن و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادییش لە کۆبوونەوەدایە و هێزەکانی ئاسایشیش گەمارۆ بارەگاکەیان داوە و لە چاوەڕوانیی داخستنیدان. هاوڵاتیان و ئەندامانی تەڤگەر ڕوو لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی دەکەن بە مەبەستیی پشتگیریی.[2]
- محەمەد عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، کە بارەگانیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن و دابخرێت، دەشڵێت: ئەگەر بەزۆریش ئێمەیان کردە دەرەوە، ڕێگای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دیموکراسییانە دەگرینە بەر.[2]
- ساڵیادی دامەزراندنی #پەکەکە# لە چیاکانی کوردستان بە مەراسیمێک پیرۆزکرا.[2]
- دانیشتوانی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی #داقوق# خۆپیشاندانێکیان ساز کرد بەمەبەستی ڕێگرتن لەچوونی عەرەبەکان بەپاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندەکانیان.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە شارۆچەکەی #خانەقین#ی داوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[1]
- مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەدوای کۆبوونەوەکەی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی بە شەراکەتی ڕاستەقینە و بڕیاری هاوبەش و بەرپرسیارێتی هاوبەش، بەشداری کابینەی نوێی حکومەت دەکات.[4]
- فیلمی (14ی تەمووز) کە باس لە بەرخۆدانی مێژوویی پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی #ئامەد# دەکات، بڕیار بوو لە ڕۆژی 1ی کانوونی یەکەم\10ی سەرماوەز بەدوا، لە سینەما سالمی شاری سلێمانی نمایش بکرێت، بەڵام بە بڕیاری ئاسایشی گشتیی سلێمانی نمایشی فیلمەکە قەدەغە کرا.[5]
- گەنجانی #باڵەکایەتی# بەبۆنەی 41 ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ڕۆشتنە شوێنی گەریلاکان و بە یاریە ئاگرینەکان چیاکانیان ڕوناک کردەوە، بەو شێوەیە پیرۆزبایی خۆیان بۆ ئەو یادە دەربڕی.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمریکا بەردەوامە لەفراوانکردنی توانا سەربازیەکانی خۆی لەرۆژئاوای کوردستان و لەناوچەی #گرێ سپی# سەربازگەیەک لەنێوان سنوری تورکیا- ڕۆژئاوا دادەمەزرێنێت.[3]