کچ لۆيە چاکن، پينەکەريان داکن
کورد دەمێکە وتويەتی(داکێ ببينە و کچێ بخوازە) واتە بەشێکی زۆر لە ئەدگار و خاسيەتی کيژ وکچان دەچنەوە سەر پەروەردەی دايک و گۆش و فرچکی ئه و ژنەی لە بيروهۆش ودەمی نراوە، دايک کە هەندێک حاڵەت توشی کچەکەی دەبێت لەبەر ئەوەی بۆخۆشی بەمناڵی و گەنجی توشی بووە بۆيە بۆ کچەکەی دەپۆشێت و بيانوی ئەوتۆی بۆ دەدۆزێتەوە کە دوچاری کێشە و گرفتی نەکات و ڕێگە چارە و دەروازە و دەرچەی دەربازبوونی بۆ دەبينێتەوە، ئەمەش واتا کچان هەمويان چاک و بێ گەرد و ڕەوشت جوان و بەرز نين بەڵام هەر هەنگاوێکی هەڵەيان هەبوو بێت دايکەکەيان بۆی داپۆشيون و ئاڕاستەی هەنگاوە هەڵەکەی بەبارێکيتر بۆ پينە کردوون و سەرەنجام بە چاکەی کچەکەی کۆتايی بە بابەتەکە هێناوە، کورديش باش له و حاڵەتە تێگەييوە و بەدەربڕی کوردەوارييەوە وتويەتی(کچ لۆيە چاکن، پينەکەريان داکن).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,655
Ваше мнение о предмете!