$باکووری کوردستان$
- بە بڕیاری پارێزگار (والی)ی دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی ئاغاچپنار و ئایرانجلار-ی سەر بە شاری #بەدلیس# هاتووچۆ قەدەغە کرا.[5]
- دادگای سزا قورسەکانی #ئامەد# دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و 40 ئەندامی دیکەی سەندیکاکە کردووەتەوە. بەڕێوەبەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد پێیانوایە، گرنگی ئەو سەندیکایە لە ئاستی نێودەوڵەتی وایکردووە کە حکومەت گوشاری زیاتری لەسەر دروستبکات.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕزگار محەممەدی لە بەخشی لاجانی شاری #پیرانشار# و لە نزیک شاری گەردکشانه، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرا.[7]
- سامان ساڵحی تەمەن 24 ساڵ خەڵکی گەڕەکی قەوەخی #سەقز# و محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی شوێ سەر بە شاری #بانه# لە چیاکانی دەورووبەری گوندی بروێشکانی سەر بە بەخشی نەنۆر بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.[7]
$باشووری کوردستان$
- بڕیار بوو دژی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان، هاوکات بۆ پشتیوانی سەرهەڵدانەکانی بادینان دژی داگیرکاریی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شاری #دهۆک# بەڕێوەبچێت.[3] ئاسایشی پارتی ڕێگری لە خۆپیشاندانەکە کرد و چەندین هاوڵاتی، ڕۆژنامەوان و چالاکیی مەدەنی دەستگیر کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژنامەوان گوهدار زێباری و دوو چالاکی دیکە لە بازگەی ئاکرێ – دهۆک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە-وە دەستگیر کراون. سەرچاوەیەک بە بۆ ڕۆژ نیووزی ڕاگەیاندووە، ئه و ڕۆژنامەوان و چالاکانەی کۆمەڵگەی سیڤیل ویستوویانە بچنە دهۆک بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە خۆپیشاندان بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ و ئیدانەکردنی داگیرکاریی تورکیا.[5][3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165078/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە بادینان دەیان ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە بادینان دەیان ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_End=
- #ئەیهان سەعید#، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی سەنتەری میترۆ لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا.[3]
- لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان دەکات لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لە شاری دهۆک لە کاتی ڕوماڵی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی خۆپیشاندەرانی شیلادزێ.[4]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی ئاستی ئاو، ڕێگەی سەرەکی نێوان #سۆران#–#هەولێر# داخرا و تیمەکانیش سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگەکەن.[2]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی #بەنداوی سماقوڵی# جارێکی دیکە، ڕێگەکە بە ڕووی شۆفێراندا داخرا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی #کۆیە#ش هۆشداری بە شۆفێران دەدات لەئەگەری ڕۆیشتنیان بەناو ئاوەکەدا مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دروستدەبێت.[2]
- لە ڕۆیاڵ مۆڵی هەولێر ئاگرێک کەوتەوەو بەهۆی ڕووداوەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.[4]
- ڕۆژنامەنووس #گوهدار زێباری# و دوو چالاکوانی دیکە لە بازگەی #ئاکرێ# – دهۆک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکران.[3]
- خوێندنگایەکی خوێندنی کوردی لە #خانەقین# گڕیگرت. به و هۆیەشەوەێکی زیانێکی زۆری ماددی بەر خوێندنگاکە کەوتووە.[4]
- لە هۆڵی سەرۆکایەتی #زانکۆی کۆیە# فێستیڤاڵێک بۆ شاعیران ڕێکخراو یەکەم تا سێیەمی سەرکەوتوان خەڵات کران.[2]
- ناوەندی #جەمال عیرفان# پێشانگایەکی کتێبی لە #چەمچەماڵ# کردەوە و تێیدا زیاتر لە 650 ناونیشانی کتێبی تێدا نمایشکرا.[4]
- هێزێکی لیوای 61 ناسراو بە (یەکەی شەڕکەری تایبەت) لەبەغداوە گەیشتنە سەنتەری شاری #کەرکووک#، بڕیاریشە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی هیزەکە بگات بۆ ئەوەی مەلەفی ئەمنی بگرنەدەست.[2]
- بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمی چەقان و کەنی زەرد، لە ژمارەیەک گەڕەکی شارۆچکەی سەیدسادق لافاو دروستبووە و پردێک لافاو بردویەتی و تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە ئامادەباشیدان بۆ بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ گوندی سۆخانەکێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی #عەفرین#ی بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە تا کاتژمێر 16:30 بە کاتی ناوچەکە بەردەوام بووە و لایەنی کەم 10 گولەی تۆپ بە ناوچەوکە کەوتوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.[5]
- لەسەر ڕێگەی عەفرین - جندرێس لە کاتی تێپەڕبوونی تراکتۆرێکدا مینێک تەقییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس کوژراون کە لەنێو تراکتۆرەکەدا بوون.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- #میر تەحسین بەگ#، میری ئێزدییان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165078/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پرسەی میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پرسەی میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیا=KTML_ImageCaption_End=
- لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا پرسەی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت. دواتریش تەرمەکەی دەهێندرێتەوە کوردستان.[6]
- 27هەمین کۆنگرەی مانگی سووری کوردستان بە بەشداریی 100 ئەندام و چەندین میوان لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا ساز کرا.[5]
- پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا کە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، 2 ژنی کوردی کاندید کرد.[5]
- کاربەدەستانی تاران و شام لەسەر 11 پەیمانی هاوکاریی ئابووریی (ستراتیژ و ماوەدرێژ) ڕێککەوتن. ئەم پەیمانانە هانی وەبەرهێنەرانی ئێران دەدەن بۆ ئەوەی ڕوو لە سووریا بکەن.[5]