دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەسنووری گوندی نزارەی نزیک شارۆچکەی #پێنجوێن#، لەلایەن جووتیارێکەوە توانراوە کولەکەیەک بەرهەم بهێندرێت کە کێشەکەی زیاتر لە 35 کیلۆیە و ئەوەش بۆتە جێگەی سەرنجی دانیشتوانی سنوورەکە و دەوروبەری.
یوسف محەمەد، دانیشتوی قەزای پێنجوێن، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لەناو بەرهەمە جیاوازەکانی کشتوکاڵی گوندەکەمان نزارە، کولەکەیەکی تایبەت و ناوازەمان بەرهەمهێناوە کە کێشی زیاتر لە 35 کیلۆیە.
راشیگەیاند: بەداخەوە ئەوەندەی لەناو خەڵکدا دەنگدانەوەی هەبوو، ئەوەندە بەرپرسانی کشتوکاڵی بایەخیان پێنەداوە، تابزانن ئەو جووتیارە کێیە ئەم کارەی کردووە و بزانن تۆوەکەی چی جۆرێکە بۆی زیادبکەن، تا ئێمە پەرە بەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە بدەین.
پ: سیروان محەمەد[1]
#03-12-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,314