ماوەی ساڵانێکی زۆرە دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی خاکی نیشتمان دەکات و سنوری وڵاتی عیراق دەبەزێنێ و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج. ئەمەش پێچەوانەی هاو سنوریی و یاسای نێودەوڵەتی و ڕێسا جیهانیەکانە. لەئەنجامی ئەو تاوانانەدا کە بەفڕۆکە ئەنجامی دەدات چەندەها کەس لە ژن و مامۆستاو مناڵ و #پێشمەرگە#ش بوونەتە قوربانی.
داواکارین هەردوو حکومەتی عیراق و کوردستان جدی بن لە کۆتایی پێهێنان لە دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیاو ڕایگرن بەیەکجاری. ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە دانیشتنێک ساز بکات بۆ گفتوگۆی ئەو پێشێلکاریانە.
ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە دانیشتنی نائاسایی بکات بۆ هەمان مەبەست.
داوا لە نوێنەری وڵاتان لەهەرێمی کورستان و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی شەڕێکی نەخوازراو بەرۆکی هەرێمی کوردستان نەگرێت و هەموو لایەک ناچار بکەن ڕێز لە خاک و ئاسمانی کوردستان بگرن و نەیبەزێنن.
بەرەی نیشتمانی جەخت دەکاتەوە کەکێشەی گەلی کورد تەنیا بە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگ و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەمافی مرۆڤ و جیاوازیەکان چارەسەر دەبێت. دەوڵەتی تورکیاش بە سود وەرگرتن لە ڕووداوە خوێناویە بێ ئەنجامەکان باشترە حیکمەتی ئاشتی و ڕێزگرتن لە یاس نێودەوڵەتیەکان بکاتە بنەمای کۆتایی هێنان بە مەینەتیەکان.
با چیتر خوێنی بەناهەق ڕژاوی هەر چوار ژنە کوردی بێتاوان و سڤیل
ئاسیا عەلی مەحەمەد
نارنج فەرحان قاسم
ئەڤین کاوە مەحمود
ئەیلەم محەمەد عومەر
ببێتە کۆتایی خەمساردی و خوێن ساردی دونیا لەبەرامبەر کوشتنی کورد بە بەرچاوی جیهانەوە.
#16-12-2018#