بەراز خۆی لەسەگ بدات گڵاو دەبێت
بەراز و سەگ لە کۆمەلی کوردەواری دا هەردوو کيان بە(گڵاو) دادەنرێن و بۆ بەريەکەوتن لەگەڵ مرۆڤ قێزەونن ئەگەر ڕووبدات دەستت بەر سەگ يان بەراز بکەوێت ناچار دەبێت بچيت دەستت ئاوەگڵ-ئاوەگر بکەيت، ئينجا له و ئيديۆمەدا هاتووە بەراز بە بەرازی خۆی بەسەگ بکەوێت گڵاو دەبێت واتە پێويستە(بە گڵ+ئاو) بشورێت تاوەکو گڵاويەکەی نەمێنێت ئينجا وەک ئيديۆم بۆ دوو کەسی پيس و گڵاو بەکاردێت کە هاوڕێی يەکتری بن يان کەسێک زۆر پۆخڵ و ناڕەسەن و پيس بێت بە درکەوە پێی دەوترێت(بەراز خۆی لەسەگ بدات گڵاو دەبێت).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,071