دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #سلێمانی#، قوتابخانەی سورکێوی بنەڕەتی کردە مۆزەخانەی پەروەردەیی و بڕیارە لە ساڵی 2019دا بکرێتەوە.
مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە قوتابخانەی سورکێو کراوەتە مۆزەخانەی پەروەردەیی و مامۆستا ئەحمەد حەمەسەعید، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکەیە و ئێستا کاری تێدا دەکرێت.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: لەو مۆزەخانەیەدا بابەتە پەروەردەییەکانی تێدا ئەرشیف دەکرێت، وەکوو مێژووی مامۆستا بەتەمەنەکان و قوتابخانەکان.
قوتابخانەی سورکێو بە یەکێک لە قوتابخانە دێرینەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت کە دەکەوێتە گەڕەکی مەڵکەندی، پشت شەقامی ئۆرزدی.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#29-12-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,108