ئاگربەری دای لەسەری
ئاگر بە یەکێک لە ڕەگەزەکانی ژیان دادەنرێت لەسەر زەوی هەر بۆیە گەلان زۆر لە ئیدیۆمەکانیان دا بەکاریدەهێنن لە شوێنی جۆراوجۆر بۆ مەبەستی جیاجیا، هەندێک جار بە (نیعمەت) و هەندێک جار بە (نیقمە) دەشکێتەوە دەوترێت (ئاگربەربوو لەماڵم) یان (ئاگر لە ماڵیان ناکرێتەوە) یان (ئاگری ئاگردانیان کوژایەوە) یان (سێ شت هەرچەندە کەم بن مەترسیدارن ئەوانیش نەخۆشی و دوژمن و ئاگر).....تاد.
ئەم ئیدیۆمەش کە دەڵێت (ئاگر بەری دای لەسەری) واتە سەرەوە و بەرەوە (ژووروو و خواروو)ی گرتەوە، ئەمەش واتە کار لەکارترازان و کوژاندنەوەی زەحمەت بووە یاخود ئەگەر بشکوژێنرێتەوە ئەوا کاری خۆی کردووە لە سووتاندن و برژاندن و کلوکۆدامرکاندنەوە، ئەم دەربڕینە بەکاردێت بۆ گرفتێک یان کێشەیەک لەبچوکییەوە سەر بکێشێت بۆ گەورە بوون و لەدەست دەرچوون و توانای ئەوە نەمێنێتەوە کەزاڵ بیت بەسەر گرفت و کێشە و مەسەلەکە بۆیە بە دەربڕینەوە دوای گەورە بوونی گرفت وتراوە (ئاگر بەری دای لەسەری) واتە دەبێت هەرچی زووە دەست بەکاربین بۆ کوژاندنەوەی ئەگەرنا دوور نییە هەموو لایەکمان بسوتێین بەو ئاگرەوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,127
Ваше мнение о предмете!