رەشید هەورامی
بەرکوڵێک
وڵاتی هۆرامان 829 پ. ز
وڵاتی هۆرامان تا ساڵی 829 پ.ز وڵاتێکی بەرفراوان و سەربەخۆ بووە و لە چەند هەرێمێکی فیدرالی و خۆجێی بە ناوی ئۆرمانات، خاوەن دەسەڵاتێکی مەزن بووە. دەسەڵاتەکەی نازناوی شارەستانیەتی لهۆنی هەبووە. بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان شارەستانیەتی لهۆن هێندە بەهێز بووە، توانای ململانێی لەگەل ڕوسیا و تورکە مەغۆلەکان هەبووە(بڕوانە ڕۆژنامەی ابیدر، ژمارە 53، 1999 مانگی 9، مامۆستا نامق صفی زادە بورکەیی).
لە سالی 829 ی پ.خ ئاشوریەکان هەلیان لە ناکۆکی و ئاژاوەی و بە ئارەزووی خۆیان کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی هۆرامانیان کردوە، منداڵەکانیان فڕیداوەتە ناو ئاگرەوە. ئەوانەش کە دەستڕەنگێن و خاوەن پێشەبوون بە دیلیان گرتوون و بۆ ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی خۆیان دووریان خستونەتەوە. لەوانە نزیکە 10000 هەزار کەس بوون، (بڕوانە م عەبدوڵا قەرەداغی، هەڵەبجە نێوان ئۆرامانەتەکانی شارەستانیەتی لهۆن وەرگرتووە و پەلاماریان داوە لە کڵاو ڕۆژنەی مێژووەوە).
ئەم دیڕانەی خوارەوە کاتی خۆی لە داگیرکردنی هۆراماندا ئاشووریەکانی شێت کردەو و هەوڵیان داوە هەرچی دەمڕاست و خوێنەوار هەبووە لە ناوی بەرن، بۆ ئەوەی ئاینی زەردەشت بە تەواوەتی لە ناوچێ:
تون گڵ و کارگل و پەنجەی هونەر
چوار پەنج نهۆمی هۆر وزا تاسەر
بی ئاڵمو و تورو سیمان و ئاسن
بێ ئاو و ئاهەل و هەڕو ماسەوشن
تەنیا تەوەنو دیمەک وەسەلام
هۆرامان هەنی خاتمەی کەلام
(ئەحمەد نزیری)
لا 5 هەورامان لانکی مێژوو
رەشید هەورامی