بەرد ئەدرێت بەدەرگای داخراودا
وتراويشە(دەرگايەک کليلی هەبوو مەيشکێنە) کەواتە دەرگايەک داخراو بێت و کليليشی نەبێت نەک هەر بەردی لێ دەدەرێت ئەگەری شکان و لەڕێسمەبردنيشی هەيە، ئه و دەرگايانەی کراونەتەوە يان ئاسان دەکرێنەوە و واڵا و کراوەن زۆر زەحمەتە کەس بير لە بەرد تێ گرتنيان بکاتەوە، بەڵام ئه و دەرگايانەی دەخراون لەبارن بۆ بەرد تێ گرتن، ئينجا ئەم دەربڕينە هەر بۆ دەرگا نەوتراوە بۆ بيری داخراو و ئەدگاری ناجۆری داخراو و گۆشەگيری و کاروکردەوەی نەزانراو و داپۆشراو و کڵۆمکراو دەتوانرێت وەک هۆشداری و ئاگادارکردنەوە وئامۆژگاری بوترێت(بەرد ئەدرێت بەدەرگای داخراودا).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,480